وەزارەتی تەندروستی داوای ئەنجامدانی پشکنینی راگەیاندکارانی مەیدانی دەکات

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنێکی نوێیدا داوا لە رۆژنامەنووسانی مەیدانی دەکات پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەن و ئەو شوێنانەی کە دەبێت پشکنینیشی لێبکەن لە پارێزگاکانی هەرێم دیاریکراوە.

 
ده‌قی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٤٤):


بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:


1. هەولێر
• سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
2. سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
3. دهۆ‌ك
• سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
4. هەلەبجە
• نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
5. ڕاپەڕین
• سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
6.گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی کەلار.




وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠

 


PM:04:46:09/04/2020