وەزارەتی دارایی ژمارەیەک بڕیاری گرنگی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەمڕۆ پێنج شەممە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.


ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە سەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە (٤)ی ئاسایی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجام داو ژمارەیەک بڕیاری گرنگی دەرکرد.
بڕیارەکان: 


١- کاراکردنی سندوقی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستاندا و کردنەوەی ئەژمێرەیەکی تایبەتی بانکی بۆ ئەو سندوقە.


٢- بەرێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەکردنی پەیکەری نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین، کە دەبێتە تاکە بەرێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینان لە هەرێمدا، بە شێوەیەک گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەکە رێکنەخراوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.


٣- بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بە مەبەستی یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
٤- بڕیار درا لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی ئەژمێرەیەکی کەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.


٥- ئامادەکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەکان.


٦- بڕیار درا لەسەر هەماهەنگی تەواو لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پێناو جێبەجێکردنی خێرای یاساکەدا.
.
 


PM:06:06:09/04/2020