هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ته‌ندروستیی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت" ده‌وڵه‌تی توركیا توشبوانی كۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رێكانی له رۆژئاوای كوردستان".
دكتۆر جوان موسته‌فا هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ته‌ندروستیی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بە ئاژانسی "فورات نیوز" رایگه‌یاندووه " به‌پێی تواناكانی خۆیان ئاماده‌كاری و رێوشوێنیان گرتوه‌ته‌به‌ر و توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسێكی له‌وشێوه‌یه بوه‌ستنه‌وه'.
له‌باره‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و تواناكانی پشكنین وتی: "جگه له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری 14 نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رج و پێداویستیی ناوچه‌كه دروستكراون، نه‌خۆشخانه‌كان و خزمه‌تگوزاریی خێرا 24 كاتژمێر له خزمه‌تی هاووڵاتییاندان، له نه‌خۆشخانه‌كانیشدا له 40 تا 200 پزیشك و په‌رستار و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له ئه‌ركدان.
دكتۆر جوان موسته‌فا ئاشكرایكردووه، "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌خۆشخانه‌ی رۆژ له سه‌رێكانی كردوه‌ته شوێنی كه‌ره‌نتینه بۆ توشبوانی كۆرۆنا و كه‌سانی توشبو به كۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی سه‌رێكانی، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی تاوانه".