لە هەولێر تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" تووشبوویەکی دیکە بە کۆرۆنا بە تەواوی چاکبووەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەتەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیربووەتەوە، دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی یەک لە دوای یەک کە نێگەتیڤ دەرچوو بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە".

 

تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" کۆی ئەو تووشبووانەی تاوەکو ئێستا لەو پارێزگایە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٩ کەس".

 

 

 



PM:07:30:09/04/2020