کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت بێ بەرامبەر ئینتەرنێت دەدات بە هاوڵاتیان

كۆمپانیایەك ئینتەرنێت رایگەیاند "بێبەرامبەر ئینتەرنێت بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدین و هاوڵاتیان دەتوانن سودمەند بن لە خزمەتگوزارییەكە".


لە راگەیەندراوێکدا كۆمپانیای گۆران دەڵێت " لەم بارودۆخە ناھەمووارەدا كە بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دنیا و لە نێوانیشیاندا كوردستان بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەرێت و بەمەبەستی هاوكاری كردنی هاوڵاتیان و بەشداربووانمان، كۆمپانیاكەمان ئۆفەرێكی تایبەت پێشكەش بە بەشداربووانی دەكات".

 
هەروەها هاتووە، كە لەڕێگەی ئەو ئۆفەرەوە، بەشداربوانی گۆران نێت 4G دەتوانن سودمەندبن لە ئینتەرنێتی بێبەرامبەر لە كاتژمێر 6 ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ.

 


PM:07:44:09/04/2020