پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئاوا بڕۆین له‌كۆتایی مانگی چوار یا هه‌فته‌ی مانگی پێنج شایی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنادا ده‌گێڕین، به‌ڵام له‌جیهاندا به‌گشتی پێشبینی ده‌كه‌م تا كۆتایی مانگی هه‌شت بمێنێت".
د. کامەران قەرەداغی پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پێشبینی ناكه‌م دۆخی كوردستان وه‌ك ئه‌وروپای لێبێت، ئه‌گه‌ر ئێمه دۆخه‌كه‌مان وه‌كو ئه‌وروپای لێ بێت ده‌توانیین هاوكێشه‌كه هه‌ڵبگێڕینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر كرا".
ئەو پسپۆرە دەشڵێت "به‌بۆچونی من هه‌تاوه‌كو ٢٥و ٢٦ مانگی نیسان به‌شێوه‌یه‌ك كوارهنتینه به‌رده‌وام بێت و یارمه‌تی خه‌ڵك بدرێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان واته وا له خه‌ڵك نه‌كه‌یت كه بێزار بێت، ئه‌گه‌ر ئاوا بڕۆین له‌كۆتایی مانگی چوار یا هه‌فته‌ی مانگی پێنج شایی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنادا ده‌گێڕین".
ئەو پۆسپۆرە جەخت دەکاتەوە" له‌جیهاندا به‌گشتی پێشبینی ده‌كه‌م تا كۆتایی مانگی هه‌شت بمێنێت به‌ڵام نابێت بهێڵدرێت خه‌ڵك له خاریجه‌وه بێته‌وه ئه‌گه‌ر من حكومه‌تی كوردی بم نایه‌ڵم یه‌ك فڕۆكه هه‌ستێت و وه‌یه‌ك فڕۆكه بێته‌وه كوردستان هه‌تا یه‌ك كه‌یس مابێت له جیهاندا."
د. کامەران قەرەدەغی ئاشکرای دەکات "دۆخی كوردستان به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كه زۆر زۆر باشه ئه‌وانه‌ی توشبوون له 90% یان نه‌خۆشیه‌كانیان زۆر ساده‌ن ."
ئەو باس لەوە دەکات"نه‌خۆشیه‌كانیان زۆر ساده‌ن كه زۆربه‌یان نیشانه‌یان هه‌ر نییه. دۆخی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كه زۆر زۆر باشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستیمان له‌چاو سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاتان باشتر نییه. ئێمه له كۆتایی مانگی 2 ده‌ستمان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی زانستی چۆن بتوانیین خۆمان بپارێزین له نه‌خۆشی كۆرۆنا."
باسی مەترسیەکان دەکات و دەڵێت "ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره قسه ئه‌كه‌ن دوو هۆكار هه‌یه، هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له هه‌ولێر به هۆی دوو پرسه‌كه‌وه بووه كه نزیكه‌ی 80 حاڵه‌ت هه‌بووه. ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه سه‌لمێنراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه نیشانه‌شی نه‌بێ هه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه، دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت خه‌ڵك له‌وه بترسێت مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كه ماوه، ئێمه له‌ڕووی زانستیه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان بڵێین مه‌ترسیه‌كه زۆر گه‌وره‌یه".
د. کامەران پێیوایە "من پێشبینی ناكه‌م دۆخی كوردستان وه‌كو ئه‌وروپای لێ بێت، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ئێستا ئێمه داخلی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ین له هیچ وڵاتێكی جیهاندا داخل ناكرێن، به‌ڵام ئێمه نا‌توانیین بیان نێرینه ماڵه‌وه چونكه ئێمه فه‌رهه‌نگی تێكه‌ڵاو بوونمان هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پۆزه‌تیڤ بێت ، بینێرینه ماڵه‌وه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك هاتووچۆی ده‌كه‌ن یان خۆی هاتوچۆی خه‌ڵك ده‌كات."
د. كامه‌ران ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر ئێمه دۆخه‌كه‌مان وه‌كو ئه‌وروپای لێ بێت ده‌توانیین هاوكێشه‌كه هه‌ڵبگێڕینه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا له هه‌ولێر كراوه ، هه‌موو حاڵه‌ته‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كه 400 قه‌ڵه‌وێره‌ی تێدایه، ته‌نهاو ته‌نها پێویستی به‌كاته، له‌دوای دوو هه‌فته خۆیان تێستهكهیان نێگه‌تیڤ ده‌بێ و ده‌چنه ماڵه‌وه."
ئەو پسپۆرە ئەوە ئاشکرا دەکات"ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌یه‌ی هه‌ولێر نه‌بوایه، ده‌توانم بڵێم ئێستا ئێمه زه‌نگی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیه‌كه‌مان لێ ده‌دا، به‌بۆچونی من هه‌تاوه‌كو 25 و26 مانگی 4 به‌شێوه‌یه‌ك كوارهنتینه به‌رده‌وام بێت و یارمه‌تی خه‌ڵك بدرێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان واته وا له خه‌ڵك نه‌كه‌یت كه بێزار بێت"