بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانوم گیبریسوس ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند " بەپەلە هەڵگرتنی ڕێوشوێنەکانی هاتوچۆکردنی قەدەغە کە دژی کۆرۆنا گیراوەتە بەر دەبێتەهۆی گەڕانەوەی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆڤید "١٩.
گیبریسوس رایگەیاند " رێکخراوی تەندروستی جیهانی حەزدەکات رێوشوێنەکان هەڵبگیرێت، بەڵام هەڵگرتنی بەپەلە زۆر مەترسیدار و بکوژانە دەگەڕێتەوە".
ئەو دەڵێت " گەڕانەوەی سەرلەنوێی پەتاکە زۆر مەترسیدار دەبێت ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست لە ئێستادا مامەڵەی لەگەڵ نەکەین".
ئەو لێدوانەی گیبریسوس لە کاتێکدایە کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تووشبوو، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتۆتە ١٠٠ هەزار کەس.
لە ئێستادا لە هەندێک وڵات باس لەهەڵگرتنی رێوشوێنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و کەرەنتینە دەکرێت.