رۆژنامەنووسێک لەسەر رادەستکردنەوە زیندانێکی سیاسی هەڵهاتووی رۆژهەڵات بە ئێران داوای روونکردنەوە لەئاسایش هەرێم دەکات( ڤیدیۆکەی ببینە)

‌وێنەی مستەفای سەلیمی لە پەیجەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات وەرگیراوە

رۆژنامەنووسێکی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەئەوروپا دەژی داوای روونکردنەوە لە ئاسایشی پێنجوێن و یەکێتی دەکات کە زیندانێکی سیاسی هەڵهاتووی بەندیخانەی سەقز هاتۆتە دیوی باشوری کوردستان و ئاسایشی پێنجوێن رادەستی ئێرانییان کردۆتەوە.

رۆژنامەنووسی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان عەلی جەوانمەردی کە لەئەروپا دەژی و ماوەیەکیش بۆ دەنگی ئەمەریکا کاری کردووە و ئێستا بەرپرسی ئاژانسی ( ئاوا تودەی)یە کە پەیج و لاپەڕەکانی زیاتر لە دوو سەد ھەزار کەس بینەریەتی، لە ڤیدیۆیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زیندانیەکی سیاسی بەناوی ( مستەفای سەلیمی) کە ١٧ ساڵ زیندان بووەو دوو هەفتە لەمەوبەر لە کاتی خۆپیشاندانی بەندیخانەی سەقز لەگەڵ ١٩٤ زیندانی تر هەڵهاتووە، بە زەحمەت و کولەمەرگیەکی زۆر خۆی گەیاندۆتە شارۆچکەی گەرمەک و پەیوەندی بەلایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی رۆژهەڵاتەوە کردووە، دواتر ئاسایش بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە بردوویانە".

عەلی جوانەمەردی دەڵێت " دوای ئەوەی ئاسایشی پێنجوێن دەیبەن بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە، پاشان لەگەڵ دووکەسی تردا رادەستی ئێرانی دەکەنەوە".

مستەفا سەلیمی سێ رۆژ لەمەوپێش سەرلەنوێ دادگایەکی شکڵی کراوەو حکومی لە سێدارەدانی بۆ دەرچووەو، ئەمڕۆ هەینی کەسوکارەکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە لە سێدارە دەدرێت و نابێت پرسەشی بۆ دابنرێت.( وەک رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بۆ دەکات).

عەلی جوانەمەردی لەو ڤیدیۆیەدا داوایی روونکردنەوە لە یەکێتی و ئاسایشی یەکێتی دەکات.

دەقی ڤیدیۆکە..

 

 


PM:11:43:10/04/2020