بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک ئەفسەرێک و دوو پاسەوانی پۆلیس بریندار بوون

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لێکندراو بە ئۆتۆمبێلێکی ئەفسەرێکی پۆلیسدا سێ کەس برینداربوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پردێ لە باشوری کەرکوک بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و دوو لە پاسەوانەکانی بریندار بوون.

 

لەماوەی یەک ھەفتەدا ئەمە سێیەمین تەقینەوەیە لەناو شاری کەرکووک روودەدات و ھێزە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.

 


PM:12:48:11/04/2020