حکومەتی هەرێم لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رادەستکردنی مسستەفا سەلیمی پێکدەهێنێت

لەبارەی ئەو زیدانە سیاسیەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پەنای بردە بەر هەرێم و رادەستی ئێران کرایەوەو لە سێدارەدرا، حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.

 
لە راگەیەندراوێکدا کە وتەبێژی حکومەتی هەرێم د. جوتیار عادل بڵاویکردەوە، هاتووە" لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە".


وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت " حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نییە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە".


حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات، بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
مستەفا سەلیمی دوو هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی سەقز لەگەڵ دەیان زیندانی تردا هەڵهات کە ١٧ ساڵ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا زیندانی بوو، دوای هەڵهاتنی خۆی دەگەیەنێتە پێنجوێن لە باشووری کوردستان، زیاتر لە ناوەندێک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو زیندانە رادەستکراوەتەوەو ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەی داوە. 

 


PM:03:31:11/04/2020