حکومەتی عێراق پارە دابەش دەكات بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان

لیژنەی قەیرانەكانی عیراق لە رێگەی فۆڕمێكەوە پارە دابەش دەكات بەسەر هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەو خێزانانەی كە هیچ دەرامەتێك و مووچەیان نییە و لەو دۆخەی ئێستا تووشی دۆخێكی خراپ بوون.

 

لە نوسراوێكدا باس لەوەدەكرێت" مینحەی دیاریکراو بۆ ئەو خێزانانەی کە بە باردۆخی ماددی قورسدا تێ دەپەڕن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایی کۆرۆنـا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و کاریگەری لەسەر پیشەکان و ئەم مینحەیە ئەو چینە ناگرێتەوە کە مووچە خۆرن یاخود سەرچاوەی داهاتێکی تریان هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی بژێویان باشە ناگرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە" پێویستە هیچ تاکێک لە خێزانەکەت موچە لە حکومەت وەرنەگرێت، فەرمانبەر یان خانەنشین کراو و یان ئەوانەی پارەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن یان هەر موچــەو داهــاتێک لە حکومەت وەردەگرن ئەم مینحەیە نایانگرێتەوە".



PM:09:30:11/04/2020