بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشت.
ئەلیسۆن کینگ، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند" بۆریس جۆنسن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە و ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشت".
کینگ راشیگەیاند" لەدوای جهێشتنی نەخۆشخانە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ناچێتەوە سەر کارەکەی و ماوەیەک پشوو دەدات".
ئەمەش لە کاتیکدایە،رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیەوە خرایە ژێر چاودێری پزیشكی چڕەوە و دواى سێ رۆژ لە مانەوەى نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بە تەواوى چاکبوەوە و نەخۆشخانەى بەجیهیشت.