به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشەممە راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە" كاتژمێر ٢:١٩ خولەکی شەوی رابردوو به كاتی هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٣.٥ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر هەرێمی کوردستانی هەژاندوە".
هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه: كه بومەلەرزەکە له دورى ٢٩ کیلۆمەتر له قه‌زای کۆیە و لە دوری ٤١ کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵ رویداوه.