حەوت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە

لە پارێزگای هەڵەبجە حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە و گەرانەوە ماڵەکانیان.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" حەوت توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە".

وتیشی" ئێستا ١٢ توشبوو لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە ماونەتەوە ٨ توشبوش چاکبوونەتەوە".

AM:09:59:13/04/2020