لە هەولێر ٤٠ شوێن داخران

لە هەولێر (٤٠) شوێن کە بریتین لە نۆرینگەى پزیشکى و سەمونخانە و رێستۆرانت و مارکێت داخران.

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند" لە چوارچێوەى گەڕان و پشکنینەکان بۆ چاودێریکردنى ئەو شوێنانەى کە لە ژێر رێنماییەکاندا کراونەتەوە، لە ناو شاری هەولێر(٤٠)شوێنى جیاوازمان داخست".

دەشڵێت" ئەو شوێنانە جیاجیان و پێکهاتوون لە نۆرینگەی پزیشکی و سەمونخانە و مۆبایل فرۆش و مارکێت و رێستورانت و کافتریا و شوێنی فرۆشتنی نێرگەلە و دوکانی غازفرۆشتن و پەنچەرچی و رۆنگۆر و مریشک فرۆش و دوکانی کارەبایی و جلوبەرگی منداڵانیان".

قائیمقامییەتى هەولێر، هۆکارى داخستنى ئەو شوێنانەى گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەى کە پێچەوانەی رێنماییەکانی ژوری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای ھەولێر بون.

هۆشداریش دەدات، هەر شوێنێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان، رێکارى یاسایى بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

PM:08:16:13/04/2020