تەندروستی هەولێر: ٢٢ کەسی تر نەخۆشییەکەیان تێپەڕاند

تەندروستی هەولێر ئێستا چاکبوونەوەی ٢٢ نەخۆشی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

 

د.دلۆڤان محمد فاتح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند"هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".

ڕاشیگەیاند" کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷٤) کەس".



PM:09:01:13/04/2020