به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له شه‌نگهای پێشبینی ده‌كات شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا جیهان بگرێته‌وه و واده‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ش مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵه.
چانگ زن هۆنگ، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەکان لە نەخۆشخانەی هواشان لە شنگهای و سەرۆكی كۆمەڵەی شارەزایانی چارەسەركار بۆ پەتای كۆڤید-19 لە چین ئەمڕۆ دووشەم لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی تەلەڤزیۆنی "سی ئێ ئێن"ی ئەمەریكی ڕاگەیاند" پێشبینی دەكەین دووەم شەپۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەبێت، بەڵام زۆر لاوازتر دەبێت لە شەپۆڵی یەكەم".
وتیشی" حسابە بیركارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مرۆڤایەتی ناتوانێت تا هاوینی ئەمساڵ بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ بێت و تۆماركردنی حاڵەتی نوێ لە وڵاتانی تر بە گشتی بەردەوام دەبێت، بەڵام زیانەكانی دووەم شەپۆڵی بڵاوبوونەوەی پەتاكە لەوەی یەكەم كەمتر دەبێت، ئەگەرچی لەسەر چەند وڵاتێكی ئەفریقی و ئەمەریكای باشوور بەهۆی خراپیی دەرمانەكانیان، سەخت دەبێت".
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له ١١٤ هه‌زاریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.