ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" لە هەرێمی کوردستان ٨٢٦ زیندانی ئازاد دەکەین".
بەپێى نوسراوێکى هەرسێ سەرۆکایەتی دادگاکانى ناوچەى تێهەڵچونەوەى پارێزگاکانى هەرێم، (هەولێر، دهۆک، سلێمانى)، کە بەروارى ئەمڕۆى لەسەرە لە ٥ى نیسانى ئەمساڵ تاوەکو ١٤ى مانگ ٨٢٦ دەستبەسەرکراو ئازاد کراون، هەروەها ٣١٩ کەسیان لە پارێزگاى دهۆکن و ٣٤٨ کەسیان لە سلێمانى و ئەوانى دیکەش لە پاریزگاى هەولێرن.