كاتژمێر ٨:٢٠ خولەكی ئەمشەو بوومەلەرزەیەك قەزایی كۆیەی هەژاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد" ئەمشەو کاتژمێر ٨:٢٠ خولەک بەکاتی هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر بە قوڵایی ١٠ کم لە دووری ١٤ کم لە شاری کۆیە ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد" هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە و لە ماڵەکانیان چونەتە دەرەوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە".