ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەك لەسەر دۆسیەی مستەفا سەلیمی پێكهێنرا.
به‌پێی نوسراوێک، کە واژووی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیاردرا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی نەورۆز عومەر محێدین، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران و ئه‌ندامێتنی پێنج کەسی دیکەی پەیوەندیدار و شارەزا بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌رخستنی راستییه‌كان له‌هاتنی هاوڵاتی ئێرانی (مسته‌فا سه‌لیمی) بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مەش لە کاتێکدایە، كه له‌هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن وا بڵاوكرایه‌وه، كه مسته‌فا سه‌لیمی زیندانی هه‌ڵاتووی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هاتووته خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه.
جێی باسە، ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، مستەفا سەلیمی، یەكێك لەو زیندانیانەی هەڵهاتبوو دوای دەستگیركرانەوەی لە سێدارەدرا.
دەقی فەرمانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت: