شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە

ئەمشەو تەندروستی چەمچەماڵ چاکبوونەوەی شەش تووشبووی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە ڕاگەیاند. 

 

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" دوای مانەوەیان دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمشەو شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێنج ئافرەت و یەک پیاون ئەندامی یەک خێزانن پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان، کە دەرکەوت خۆشبەختانە ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".

 

ڕاشیگەیاند" لەئێستادا تەنها چوار تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان".



AM:12:09:15/04/2020