چەند ئەندام پەرلەمانێک لە نزیک شوێنێ بۆردومانەکەی تورکیا بوون



تورکیا لەشەوی رابردووەوە چەند جارێک بۆردمانی ناوچەی وەرتێ دەکات، وەفدێكی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نزیكی ئەو شوێنە بوون كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردومان كرا.


لە لێدوانێکی رۆژنامەونی، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی ڕایگەیاند “ئەمڕۆ وەفدێکی فراکسێونی یەکێتی سەردانی زینی وەرتێیان کرد، بۆ بە ئاگا بوون لە دۆخی ناوچەکە و ئەو ھێزانەی لەوێ جێگیر کراوان و ئەو ئاڵۆزیە چەکدارییەی چەند ڕۆژێکە ھەیە”.


ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە ش دەکات، لەو کاتەدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی کرد و بارەگا و ئوتۆمبێلی ھێزەکانی پەکەکەی کردە ئامانج،  ئەمان نزیکی ئەو شوێنە بوون.


پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاشکرای کرد بۆردومانەکە نزیک بووە مە پێگەکانی یەکێتی، بەڵام هەموویان سەلامەتن.


ئەمڕۆش میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە كە بۆردومانەكە شەهیدبوونی پێنج كەسی لێكەوتووەتەوە.
 


PM:01:45:15/04/2020