نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە ترامپ دەگرن



لەسەر بڕینی یارمەتیەکانی ئەمەریکا بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن ترامپەوە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت " ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی نییە".


ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە "ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و هیچ رێکخراوێکی دیکە نییە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن".


ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پێدانی زانیاری ناڕاست لەسەر کۆڤید19 تۆمەتبارکرد، بڕیاریشیدا پشکی وڵاتەکەی لە هاوکارییە داراییەکان بۆ رێکخراوەکە رابگرێت.

 
ئەمەریکا ساڵانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەدات بە رێکخراویی تەندرستی جیهانی.

 


PM:02:20:15/04/2020