بۆ هاوسەران.. بۆچی لەدوای کاری سێکس لەش خاودەبێتەوە

پیاو لە دوای کاری سەرجێی لەگەڵ هاوسەرەکەی لەشی خاو دەبیتەوە زوو خەوی لێدەکەوێت ئەم کردارەی لەش خاوبوونەوە لە ھەردوو رەگەزدا، ھەیە بەلام لە پیاوان زیاتر.


هاوسەران، هەریەک لە پیاو و ژن دوای کاری سێکسی بەتایبەتی ئەگەر گەیشتە لوتکەی چێژ، ھەندێک ماددەی کیمیایی لە دەماغیانەوە دەڕژێتە خوێنە و بەتایبەتی ھەردوو ماددەی ئۆکسیتۆسین و سیرۆتۆنین، دەبێتە ئەوەی ھەست بە خاوبونەوە و شەکەتیەکی زۆر بکەن لەوە دەچێت کاریگەری ئەو دوو مادە کیمیاویە زۆر لەسەر پیاو زیاتر بن بۆیە خاوبونەوەکە درێژە دەکێشێت و دەبێتە ھۆی خەوێکی قووڵ.

هەرچی لە زۆرێک لە ژناندا چەند خولەکێک دەخایەنێت و بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی پێدانی وزەو توانایەکی زۆر بۆ چالاکی لەبەر ئەوە دەبینین زۆرێک لە ژنان پاش کارە سێکسیەکە بە چەند خولەکێک چالاکیەکی زۆریان بۆ دێت و دەکەونە کارکردن لە ماڵدا و زۆر جار توانایەکی زۆرتریان بۆ دێت.

سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە..

 


ئه‌م بابه‌ته ‌600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:14:15/04/2020