بەپەلە.. لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی خۆپیشاندانە

ناڕەزاییەكانی فەرمانبەران بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە فراونتر دەبێت‌و ئەمڕۆ چەندین فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتی لەشاری سلێمانی گردبوونەوەی ناڕزاییان سازكردو مانگرتنیان راگەیاندو نەچوونە سەر لەكارەكانیان.
فەرمانبەران ئاماژە بەوە دەكەن كە زیاتر لە (50) رۆژە مووچەیان پێنەدراوەو سەرچاوەی بژێوی ژیانیشیان تەنها مووچەكانیانە.
ژمارەیەك لە مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی لەشاری سلێمانی، لەبەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان گردبوونەوەو شەقامی سەرەكی سالمیان داخست‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش وەستێنرا.
هاوكات فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشبنیری‌و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی‌و بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان‌و فەرمانبەرانی تەندروستی، گردبوونەوەیان سازكردو نەچوونە سەر كارەكانیان.
فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تائێستا موچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتوە، لە كاتێكدا 12 رۆژ لەمانگی ئایار تێدەپەڕێت.



AM:11:31:12/05/2014