" لە کەمپی مەخمور ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون"

فراتنیوز ئاژانسی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند" فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١:١٠ شوانەکانی دانیشتووی کەمپی مەخموریان لە دەوروبەری کەمپەکە کردە ئامانج".


ئەو ئاژانسە ئەوەش ئاشکرا دەکات" بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوون لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. هاوکات هێرشەکە برینداریشی لێکەوتووەتەوە و بارودۆخی برینداران خراپە و برینەکانیان سەختە".


ماوەی دوو رۆژ بوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.


پێشتریش لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٩ هەمان ناوچە بوردومان کرابوو، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار ببون.


١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ فڕۆکەکانی تورکیا، کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردەمان کردبوو، لە ئەنجامی ئەو بوردومانەشدا چوار هاوڵاتی مەدەنی لە یەک خێزان شەهیدبوون.

 
ئەوە لە کاتێکدا لە کاتی ردووداوەکەی چێشتخانەی هۆقەبازەوە لە هەولێر گەمارۆ خراوەتە سەر ئەو کەمپەی کوردانی باکور.

 


PM:07:19:15/04/2020