هەڵبجە.. دوو تووشبووی نوێ تۆمار کران

دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەڵەبجەی شەهید تۆمار کران کە دووکچ.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ".

ناوبراو دەڵێت " ئەم دوو تووشبووە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن".

 ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.

 

 


PM:08:57:15/04/2020