سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پارتی هێزی زیاتری رەوانەی ئەو شوێنانە کردووە کە پەکەکەی لێ یە
میدیاکانیی نزیک پەکەکە ئاشکرای دەکەن، پارتی جگە لە زێنی وەرتێ، ژمارەی هێزەکانی لە دەڤەرەکانی بابیشکا و قەسرێ زیادکردووە، دەوترێت لەناو ئەو هێزانە پێشمەرگەی ڕۆژیش هەن.
ماڵپەڕی رۆژنیوز لە میانەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەسەر جموجوڵی هێزەکانی پارتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" هێنانی ئەو هێزانە هەرچەندە بەبیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە، بەڵام ئەمکارە ڕێگە بۆ هێرشی زیاتری دەوڵەتی تورک دەکاتەوە، کەجەکە داوای کردووە ئەو هێزانەی هاتوونەتە هەرێمەکە، بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و نەبنە هۆی ئالۆزیی، لە کاتێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو".
ئەو میدیایە ئەوەش ئاشکرا دەکات، پارتی نەک تەنها بۆ زێنی وەرتێ لە دوو ناوچەی دیکەی سۆرانیش هێزی سەربازیی زیادکردووە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: پارتی ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی لە بابیشکا کە دەکەوێتە نێوان دیانا و ڕەواندز جێگیر کردووە و لەوێ جموجوڵیکی زۆری سەربازی دەبینرێت.
سەرچاوەکان هەروەها ئاشکرایانکرد کە پارتی لە قەسرێی سەربە ناوچەی سۆران کە نزیکە لە قەندیل، ژمارەیەکی زیاتر لە هێزەکانی خۆی بردووەتە بارەگاکانی.
ئەو میدیایە دەشڵێت" هەر ئەو سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە کە لەناو ئەو هێزانەی براونەتە بابیشکا و قەسرێ، پێشمەرگەکانی ڕۆژیش هەن و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی ڕەوانەی ئەوێ کراوە زیاترە لە هەزار پێشمەرگە".
PM:01:25:17/04/2020
پارتی
پەکەکە
وەرتێ
قەندیل
لە راپەرین کەسێکی بەتەمەن دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نزیکە
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media