دڵنیای لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدرێت

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دڵنیای دەدات لەسەر بەردەوامی ناردنی پشکی مووچەی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵیەوە.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی کە د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە چوارچێوەی ئەو وەفدەی پەرلەمانی عێراق کە بۆ پرسی کۆرۆنا سەردانی هەرێمیان کردووە، وتی " حکومەتی بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی پشکی هەرێم وەک پێشوو، تا ناردنی بڕە پارەی پارێزگاکانی عێراق بەردەوام بێت، ئەوا پشکی هەرێمیش دەنێردرێت".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مانگ و نیوێک بەسەر دابەشکردنی ئاسایی مووچە لە هەرێم تێدەپەڕێت، بەلآم تا ئێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠.



PM:04:26:17/04/2020