لە رۆژئاوای كوردستان یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی مردنی بە کۆرۆنا لە قامیشلۆ ڕاگەیاند.

 

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هاوڵاتییەک لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە".

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەکە ئاشکراشیکردووە" ئەو كەسە لە رۆژی ٢ی ئەم مانگە لە قامیشلۆ گیانیلەدەستداوە، بەڵام رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ پشتراستی كردووەتەوە كە بەهۆی كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە".

 

ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا كە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە، سەرجەم ئەوانەی لە دیمەشقەوە دێنە رۆژئاوای كوردستان كەرەنتین دەكرێن".

 


PM:11:21:17/04/2020