جێگری پارێزگای ھەڵەبجە ڕایگەیاند" نەدەبوو بودجە بۆ کۆرۆناش بە ژمارەی دانیشتووان دابەشکرایە، خۆ دەبوو لە سەرەتاوە تەنها ئامێرێک بۆ پارێزگای هەڵەبجەش دابین بکرایە".
کاوە عەلی کەریم، جێگری پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" ئاخر پارێزگای هەڵەبجە تاقیگەی نەبوو بەسوپاسەوە بۆ پشکنینەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی هاوکارییان کردین ، تەنها ئەو بودجەیەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاری کرابوو بەشی دروستکردنی تاقیگەی پشکنینی کۆرۆنای نەدەکرد".
کاوە عەلی کەریم دەشڵێت" ناچار بەخەرجکردنی زۆربەی بودجەکانی پارێزگا و تەندروستی و تەکلیف تاقیگە دروست بکرێت، چۆن دەبێت لە حاڵەتی ئاوادا بەوشێوەیە بودجە لەسەر ژمارەی دانیشتووان بدرێت".
ڕاشیگەیاندووە" هەرێمی کوردستان بەپێزانینەوە چوار ئامێری پشکنینی بۆ کوردستاتی ڕۆژئاوای خۆشەویست دابینکرد، خۆ دەبوو لەو سەرەتاوە تەنها ئامێرێک بۆ پارێزگای هەڵەبجەش دابین بکات".