کالکان: جێگیرکردنی هێز لە وەرتێ بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند" جێگیرکردنی هێزی پەکەکە لە وەرتێ قبوڵناکرێت، دەبێتە پارچەیەک لە هێرشی پلانی لەناوبردن و تێکشکاندنی پەکەکە. پەکەکە ئەمە قبوڵ ناکات، لەدژی ئەو هەنگاوە شەڕ دەکات و هەموو شتێک لەبەرچاو دەگرێت".

 

دوران کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ بەرنامەی (ئولکەدەن)ی مەدیا هابەر تی ڤی ئاماژەی بەوەکرد" پەدەکە هەندێک هێزی بۆ وەرتێ لەنێوان قەندیل و کاروخ ناردووە و هەوڵ دەدات لەوێ بارەگای سەربازی دروست بکات، دەمێکە شتی وا ڕوودەدەن و دوو هەفتەیە بە ئاشکرایی دەبینرێت. ڤایرۆسەکە دەکەنە بیانۆ، دەڵێن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتوچۆ بگرن ئەوە دەکەن، بەڵام هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسەکەوە نییە. وەرتێ شوێنێکی سەر سنور نییە. بە تەواوی هەرێمێکی ناو باشووری کوردستانە، شوێنێکی ئاسایشی قەندیلە. پەدەکە پار لە بەهارەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ویستی کە بەزۆری دەوڵەتی تورک لە برادۆست، لەسەر خنێر بارەگا دروست بکات. بەڵام ئەو کاتە دەستوەردانمان کرد. ڕامانگەیاند ئەوە مەترسیدارە، دەبێتە هۆی شەڕ".

 

ڕاشیگەیاند" ئەمریکا و دەوڵەتی تورک دەیانەوێت پەدەکە جێگیر بکەن. بە پشتگیری ئەمریکا و تورکیا هێرشکردن بۆ سەر پەکەکە، پەیوەندی بە کوردبوون و ئازادیخوازیەوە نییە، هیچ پەیوەندیشی بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردیەوە نییە. ئەوە ڕاستەوخۆ بە واتای ئەوە دێت کە بە پشتگیری دەوڵەتی تورک و ئەمریکا، دەیانەوێت شەڕی ناوخۆیی کورد هەڵگیرسێنن".

 

کالکان وتیشی" لەسەر داواکاری ئەوان لە بەرەی دوژمندا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەریلا و پەکەکە کە دەیانەوێت لە تێکۆشانی ئازادی کورد بدەن. وەک تر هیچ شتێکی تر لەسەر ئەم دۆخە ڕاست نییە. بۆیە دۆخی شەڕ دروست دەبێت و بەرپرسیاری ئەوەش ئێمە نین. ئێمە هیوادارین دەست لەو هەلوێستە هەڵگرن، چۆن لە برادۆست کردیان، بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی تر دۆخەکە قبوڵناکرێت".

 

 



PM:06:12:18/04/2020