بارەگای بارزانی کە گوزارشت لە رای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات لەسەر دوا رووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێم و رۆڵی پێشمەرگە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
لەو راگەیاندنەدا کە بەناوی ڤیان دەخیل وتەبێژی بارەگای بارزانیەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە" له كاتێكدا كه هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان و پێكهاته‌کانی عێراق به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی هه‌نگاو ده‌نێن، تا بەسەر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بن كه به‌رۆكی ده‌وڵه‌تی عێراقیان گرتووه، له‌م كاته هەستیارەدا كه پێویستی به یه‌كڕیزیی هه‌مووان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان و گه‌یاندنی وڵات به كه‌ناری ئارامی، گوێبیستی هه‌ندێ ده‌نگی نه‌شاز ده‌بین بە تێکەڵکردنی کارتەکان و، دەیانەوێ مه‌به‌سته راسته‌قینه‌كه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو بە لاڕێدا ببەن، بەوەی کە لە پرسی هێشتنەوەی چەک لە دەستی دوڵه‌تدا و، لە نه‌هێشتنی هه‌موو شێوه‌كانی هه‌بوونی سه‌ربازیی ناشه‌رعی و ناده‌ستووری، ئاماژه به هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کراوە".
بارەگای بارزانی پشتگری خۆی بۆ کارەکانی حکومەت رادەگەیەنێت و دەڵێت "ئێمه له كاتێدا رایده‌گه‌یێنین كه پشتیوانی له هه‌موو هه‌نگاو و كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و شارستانی كه تیایدا ده‌ستوور و یاسا و هاونیشتیمانیبوون تێیدا سەروەر بێ، ئەو هەوڵانەش ڕەت دەکەینەوە كه هه‌وڵی رێگریكردن له هه‌نگاوی راست و دروست و لێدوانی نابهرپرسیارانە ده‌ده‌ن و دەشڵێین: پێشمەرگه به گوێره‌ی بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی 121/ ده‌ستوور هێزێکی شەرعی و یاساییە".
لەبارەی پێشمەرگەو رۆڵی ئەو هێزەوە هاتووە "هێزی پێشمەرگە دوای ده‌یان ساڵ له خه‌باتدا بووە دژی دیكتاتۆرییه‌ت و قوربانیی زۆری داوە له پێناو دۆزی گەلی كورد و ده‌وڵه‌تی عێڕاقدا، نابێ ناوی بخرێتە لیستی ئەو کۆمەڵە چه‌كدارانەی بە نایاسایی دروست بوونە و سەروەریی ده‌وڵه‌ت و گەلانی عێراقیان پێشێل و ئه‌تك كردووه و وەک هێزێکی ده‌وڵه‌تی ناو ده‌وڵه‌تدا ڕەفتار دەکەن، کە جگه له خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانی خۆیان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ئامانجێکی دیکەیان نییە".
لە کۆتاییی روونکردنەوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە "ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناناسێ با بچێ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بگه‌ڕێ، ئه‌و كاته ده‌زانێ كه پێشمه‌رگه قه‌ده‌ری میلله‌تی كورد و هێڵی سووره، له رابردوودا قه‌ڵای پۆڵایین و پارێزه‌ری باوه‌ڕپێكراوی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان بووه و هه‌ر وایش ده‌مێنێته‌وه. هێزی پێشمەرگە به‌شێكه له هێزه سه‌ربازییه ده‌ستوورییه‌كان و، هه‌ر هه‌نگاوێكیش كه بنرێ به‌ره‌و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێ دوور له موزایه‌داتی ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژوو نین ئه‌و راستییه له به‌رچاو بگیرێ".