ئەمەریکا وەجبەیەکی نوێی کۆمەکی سەربازی دەنێرێت بۆ رۆژئاوای کوردستان



سووپای ئەمریکا جارێکی وەجبەیەک چەک و تەقەمەنی و پێدوایستی ئەمنی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات، وەجبەی ئەمجارە ٣٥ بارهەڵگرە.



ئاژانسی ( سانا )ی سووری بڵاویکردەوە، ئەو ٣٥ بارهەڵگرە لە  عێراقەوە لە دەروازەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەواوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان، بۆ لە قامشلۆ براون.


ئەو ٣٥ ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرە، چەک و پێداویستیی سەربازیی، ئۆتۆمبێلی سەربازی و پارچە کۆنکرێتی گەورەی گەورەی بارکردووە، کە بۆ داخستنی رێگاکان و پاراستنی سەربازگەکان بەکاردێن. 
 


PM:01:29:19/04/2020