بەغداو هەرێم لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن

هەریەک لە وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری دارایی هەرێم رایانگەیاند کە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وەک ئۆپێک داوا دەکات، رێککەوتوون و رێژەکەشیان بۆ هەردوو وەزارەتی تایبەتمەند جێهێشتووە.


دوای کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، رایگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتین بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت."

 
هەروەها وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند" هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەین لە بوارەکەنای نەوت و کارەبا."


سامر غەزبان باسی لە گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان بەغداو هەرێم کرد لەسەر پرسەکانی نەوت و وزەو دارایی.


ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وتی “ئێمە بەشێكیشن لە عیراق و چارەسەركردن”.


وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو كە هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی غاز زیاد بكات و لەو ڕێیەوە وزەی كارەبا زیاد بكرێت.


ئاوات شێخ جەناب ڕاشیگەیاند هەرێمی كوردستان ڕێژەیەكی زیاتری كارەبا بۆ كەركوك و موسڵ دابین دەكات.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:23:19/04/2020