زێ یه‌كێكه له‌ئه‌ندامه هه‌ستیارو سه‌ره‌كییه‌كانی خانمان و مێینه‌ی گیاندارانی تر به‌گشتی و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به سێكس و زیادبونی زینده‌وه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ندین زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌و ئه‌ندامه.
١-عه‌گ خوا قبوڵی نه‌كه‌ی باشه!، تۆ ته‌ماشا خانمانی دێرین چ فێڵێكیان له‌پیاوی داماو كردووه!
ئه‌و خانمانه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كه كچ نه‌بوون، له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه بده‌ن به پیاو كه هێشتا هه‌ر كچن، شتی ئه‌وپه‌ڕی جیاواز‌و سه‌یریان ده‌كرد. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه بده‌ن به پیاوان كه په‌رده‌ی كچێنییان نه‌دڕاوه، هه‌ندێكیان شه‌وی پێش شه‌وی یه‌كه‌می جیهانیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، ده‌چون زه‌رویه‌كیان ده‌خسته سه‌ر لێواری ده‌می زێیانه‌وه. دواتر ئه‌و سوتانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و زه‌ورووه دروستی ده‌كرد ده‌بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی یه‌كه‌م سێكسكردن له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان، خوێن له‌زێیان بهێنێت و به‌وه‌ش ئه‌و ئینتیباعه‌یان له‌لای پیاوه‌كه دروستده‌كرد كه تا ئه‌و كاته كچ بوون و ئه‌مان ئیفتیتاحی ره‌سمییان كردووه‌و په‌ته‌كه‌یان پچڕاندووه.
٢ - له‌سه‌دا 75ی پیاوان، له‌ماوه‌ی سێ خوله‌ك پاش تێكردنی چوك بۆ ناو زێی هاوژینه‌كانیان، هه‌ڵدانی تۆ‌و روده‌دات.
٣- كاتێك خانمان ده‌وروژێن، ده‌كرێ زێیان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دووسه‌د فراوان بێت. بۆیه پیاو ده‌بێت له‌وه تێبگات كه بۆچی خانمان ده‌ڵێن، ئه‌ستوریی و ته‌كنیك له‌درێژی موهیمتره!!!
٤- كاتێك خانمان ده‌گه‌نه ئۆرگازم، زێیان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 دێته‌وه یه‌ك.
٥- مێینه‌ی كه‌نگه‌ر سێ زێی هه‌یه.
٦- ده‌كرێ خانمان دوگیان بن و په‌رده‌ی كچێنیشیان ساخ بێت، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی چوك بچێته ناو جه‌سته‌یانه‌وه ده‌كرێ دوگیان بن. ئه‌گه‌ر سپێرم به‌ر لێواره‌كانی زێ یان ناو زێ بكه‌وێت، ده‌كرێ بڕۆنه ناوه‌وه‌و دوگیانبون دروستبكه‌ن.
٧- له‌هه‌ندێك له‌هۆزه‌كانی ئوسترالیا، په‌رده‌ی كچێنیی بوك، هه‌فته‌یه‌ك پێش شوكردنی، له‌لایه‌ن ژنێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌دڕێنرێت. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بوكه‌كه پێشتر په‌رده‌كه‌ی له‌دیواره‌كانی زێی بووه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌و خانمه به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه سوكایه‌تی پێده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و هه‌ندێجاریش ده‌كوژرێت.
٨- به‌گشتی په‌رده‌ی كچێ كونی زێ داناپۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به خوێنی سوڕی مانگانه بدات له‌جه‌سته بچێته‌ده‌ره‌وه.
٩- به‌گشتی په‌رده‌ی كچێ كونی زێ به‌ته‌واوه‌تی داناپۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به خوێنی سوڕی مانگانه بدات له‌جه‌سته بچێته‌ده‌ره‌وه.
١٠- په‌رده‌ی كچێنی ته‌نها یه‌ك تا دوو سانتیمه‌تر له‌كونی زێوه دوره‌و قوڵ نیه.
١١- هه‌ر براده‌رێك یان خوشكه‌ده‌رێكت ته‌بیعه‌تی زۆر كشمیشی بوو، ئه‌وا ده‌توانیت به‌م ناسكه‌زانیارییه ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌بیعه‌تی كشمیشی بكه‌یت!!!!
ئه‌و جۆره خانانه‌ی پێست كه زێی مرۆڤیان لێدروستبووه، هه‌مان ئه‌و جۆره‌ن كه ده‌میان لێدروستبووه!!!
١٢- به‌گشتی درێژیی زێی مرۆڤ نزیكه‌ی حه‌وت بۆ ده سانتیمه‌تره.
١٣- له‌میسری دێریندا خانمان بۆ ئه‌وه‌ی دوگیان نه‌بن، ده‌چون پیسایی تیمساحیان ده‌كرده زێیانه‌وه تاوه‌كو وه‌ك به‌ربه‌ستێكی دوگیانبون، كاربكات.
١٤- قیتكه‌ی زێی خانمان به‌درێژایی ژیانی، له‌گه‌شه‌كردن ناوه‌ستێت. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌خانمان له‌ته‌مه‌نی چل و په‌نجا ساڵیدا ئۆرگازمێكی به‌هێزتریان ده‌بێت وه‌ك له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و بیست ساڵی.
ئێستا وابزانم له زاراوه‌ی ته‌ڕپیر باشتر تێگه‌یشتی!!!!
١٥- دیاره دوو شه‌ش ته‌نها له‌دۆمینه‌و تاوڵه‌دا نیه، له‌خانمانیشدا هه‌یه.
هه‌ندێك خانم هه‌ن به دوو منداڵدانه‌وه له‌دایكده‌بن. ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌و پێیده‌ووترێت "جوته منداڵدان". هه‌ندێجار ئه‌م خانمانه دوو زێشیان هه‌یه.
١٦- پله‌ی ترشیی زێی ئاسایی خانمان به‌پێودانگی پی ئه‌یچ، چوار پله‌و نیوه. واته پله‌ی ترشییه‌كه‌ی وه‌ك هی ته‌ماته وایه.
١٧- ده‌كرێ پیاو له‌كاتی سێكسدا له‌ناو جه‌سته‌ی خانماندا قوفڵ بێت و پێوه‌ی بلكێت. به‌گشتی ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی گرژبونی ماسولكه‌كانی زێی خانمه‌كه‌وه روده‌دات و ئه‌م حه‌یته‌ره‌حونه‌و تێكئاڵانه زاراوه‌یه‌كی پزیشكی هه‌یه كه پێی ده‌ووترێت گیرانی چوك.
ته‌سه‌وركه وه‌ك زه‌مانی زوو له‌یه‌كه‌م شه‌وی جیهانیدا خزم و عێل و عه‌شره‌ت چاوه‌ڕێت بكه‌ن ببیت به زاوا‌و تۆش توشی حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه ببیت!!!!!
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی