کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە، نیشانەکانی بزانە


ماددەی ئاسن لەخوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەکدەگرێت و هیزی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێدەدات.

نیشانەکانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوەوە:

۱-ڕەنگی منداڵەکە کاڵ ئەبێتەوە .

۲-منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر ئەبێت.

۳-دڵی پەلە پەل ئەکات واتە خێراتر ئەبێت لە ئاسایی.

٤-کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە ئەبێت.

٥-بێزوو (خواردنی ئەو شتانەی کەخواردن نین بۆ نمونە سەهۆڵ ؛گڵ و قور ؛ کاغەز)

کام منداڵانە چاوەڕوانکراون کە تووشی کەمی ماددەی ئاسن ببن :

ا-ئەو منداڵانەی کە بە ناکامی لەدایک ئەبن(واتە پێش کاتی پێگەیشتن یان کاتی خۆیان تەواو بکەن).

ب-خواردنی شیری مانگا بەفرێشی یان بە دەبە پێش تەمەنی ۱ ساڵی بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەکی بێت.

ج-منداڵێک کە شیری دایکی بخوات و ئەگەر لەدوای ٦ مانگیەوە خواردن نەدرێت بە منداڵەکە ( لە پۆستێکی پێشووترماندا باسی ئەو خواردنانەمان کردوە کە بۆ تەمەنی ٦ مانگی گونجاوە)، بەتایبەتی ئە خواردنانە یان سیریلاک کە ماددەی ئاسنیان تێدا زۆرە.

د-ئەگەر منداڵێک شیری قووتو بخوات و شیرەکە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.

ها- منداڵی تەمەن ۱ ساڵ بۆ ٥ ساڵ ئەگەر زیاتر لە ۲٤ ڕەقەم واتە ۷۲۰ مللی لیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواتەوە.

باشترە هەموو منداڵێک لە تەمەنی ۱ ساڵیدا شیکاری تاقیگەیی بۆ کەمی ماددەی ئاسن بۆ بکرێت، ئەگەر منداڵەکە لەو گروپەی سەرەوە بوو کە زیاتر پێشبینی کراون بۆ تووشبون کەواتە ئەبێ پێش ئەو تەمەنە ئەو شیکاری تاقیگەییان بۆ بکرێت.

چارەسەر : ماددەی ئاسنە بە شێوەی شرووب بۆ ماوەی ۳ مانگ ، بری رۆژانەی شروبەکە ئەبێ بەپێی کێشی منداڵەکە بێت وە لەلایەن پزیشکی پسپۆری منداڵان دیاری بکرێ.

هۆکاری ئەوەی کە هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن لەوەنەیە یەکێک لەم هۆکارانە بێت:

۱-منداڵەکە باش هەڵنەکات لەگەڵ دەرمانەکە واتە باش نەیخوات.

۲-بڕێکی کەمتر لەوەی کە پێویستە دەرمانەکەی پێ بدرێت.

۳-لەوەنەیە کێشەکە لە جۆری دەرمانەکە هەبێت.

٤-لەوانەیە کێشە لە هەڵمژینی دەرمانەکە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا.

٥-لەوانەیە لەهەمان کاتدا خوێن بەربوونی شاراوە لە ڕێڕەوی هەرسدا هەبێت.

٦-لەوانەیە لەهەمان کاتدا هەوکردنی لە شوێنێکی تری جەستەدا هەبێت کەبۆتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەکە.

۷-لەوانەیە لەهەمان کاتدا کەمی ماددەی تری هەبێت وەک ڤیتامی ب۱۲ ، یان فۆلیک ئەسید کە ئەوانیش ئەبنە هۆی کەم خوێنی.

۸-لەوانەیە دیاری کردنی هۆکاری کەم خوێنیەکە هەڵە بێت.


AM:12:22:20/04/2020