فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ی نیسان فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، چیای ئەحمەدە-یان بۆردوومان کرد، کە دەکەوێتە نێوان زارگەلی و زینی وەرتێ.


بۆردومانەکە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک بووە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا ئەو بۆردومانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زەرەرێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.


لەم وەرزەدا خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەچنە چیای ئەحمەدە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان.

 
لەو ناوچەیە بارگرژی لەنێوان پێشمەرگەکانی یەکێتی و پارتی و گەریلای  پەکەکە هەیە و هەفتەی رابردووش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە سێ گەرێلا شەهیدبوون.

 


AM:09:26:20/04/2020