نێچیرڤان بارزانی: ئەو رایانەی باس لەوە دەکەن زینی وەرتێ پەیوەندی بە ئەمەریکاوە هەبێت، ئەسڵ‌و ئەساسی نییە

‌وێنەکە لە رووداو وەرگیراوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئاشکرای دەکات بردنی ئەو هێزەی وەزارەتی پێشمەرگە هیچ پەیوەندیەکی بە ئەمەریکاو بابەتێکی ترەوە نییەو، ئەو بۆچوونانەئەسڵ و ئەساسیان نییەو، ئەوەی هەیە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمە و پەیوەندی کۆرۆناوە هەیە.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" کێشەی زینی وەرتێ میدیا و سۆشیال میدیا گەورەیان کردو، ئەو هێزە بە کاتی لەوێیەو، بەرەوچارەسەر دەڕۆین "، هاوکات لەسەر پەکەکە وتی" بوونی پەکەکە لەوێ بەهێچ جۆرێک شەرعی نییەو، بەهانە دەدەنە دەست تورکیا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان".

 

ئەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پەکەکە مەیدانی لە هەرێمی کوردستان نییەو، بوونیان لێرە شەرعی نییەو، ئێمە دەمانەوێت بەشێک بین لە ئارامی ناوچەکەو بەشێکین لە عێراق.

 

دەربارەی پرسیارێک لەسەر دوو ئیدارەیی، سەرۆکی هەرێم باسی لەوە کرد کە شتێک نییە ناوی دوو ئیدارە بێت، ئەگەر هەرێم یەک ئیدارە نەبێت، واتە " سفر ئیدارەیە"و هیچ نامێنێت بەناوی هەرێمی کوردستانەوە.

 

دەربارەی دۆخی ئابوری هەرێم، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد کە ناوچەکە بە دۆخی ئابوری هەرێم و عێراقیشەوە دەکەوێتە دۆخێکی ئابوری خراپەوەو، ئەو وەفدەی هەرێمیش بۆ ئەو پرسە لە بەغدان.

 

دوای هاتنی کۆرۆنا ئەوە یەکەمجارە بەپرسێکی بالآی هەرێم کۆبوونەوەی فیعلی بکات و دواتریش کۆنگرەی رۆژنامەگەری ساز بکات.



PM:12:32:20/04/2020