تورکیا بەدەست کۆرۆناوە وێران بووە

تووشبوان و مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەتورکیا لە هەڵکشاندایەو رۆژانە ژمارەی بەرز تۆمار دەکات و ئەمڕۆ لە رووی توشبوونەوە پێش چین و ئێران کەوت.

 

تەندروستی جیهانی و وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین قۆجە رایانگەیاند کە ژمارەی تووشبوان لە تورکیا بەرزبوەوە بۆ ٨٦ هەزارو ٣٠٦ کەس، تورکیا بەم ژمارەیە پێش تووشبوانی هەردوو وڵاتی چین و ئێران دەکەوێت، لە کاتێکدا لە چین ژمارەی تووشبوان ٨٣ هەزارو ٧٣٧ کەسە، هەرچی ئێرانە ژمارەی تووشبوانی ٤٢ هەزارو ٨٥٣ کەسە.

 

لە تورکیا ئەمڕۆ٣٥٦٨ تووشبووی نوێ تۆمار کرا، تا ئێستاش ٢٠١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی چاکبوونەوە لەو ولآتە ١١٩٧٦ کەسە.

 

بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان لە تورکیاو بەردەوامی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەو ولآتە زەرەری مادی زۆر گەورە دەدات و ئەو ولآتە بەرەو نابووتی دەبات، لە کاتێکدا کە بەشێکی سەرەکی بودجەی ئەو ولآتە لەسەر داهاتی گەشتوگوازارە.



PM:09:25:20/04/2020