سبەی مووچەی زیندانی سیاسی دەدرێت



بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی ئاگاداردەكاتەوە سبەی رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی نیسان، دەتوانن سەردانی بانكە تایبەتەكان بكەن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی تەموزی 2019.


بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگەیەندراوێكدا كە دانەیەکی دەست سپی کەتووە، تیایدا هاتووە "بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان ئاگاداری راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەکات ئەوانەی کە پێشتر مینحەیان وەرگرتوە و بەپێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی ژمارە (11)ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان، ماوەی یاسایی (10) ساڵەکەیان تەواو نەکردوە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 23/4/202 کاتژمێر ( 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ ) سەردانی بانکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی منحەکانیان بکەن لە شارەکانیان بۆ وەرگرتنی مینحەی مانگی 7ی 2019."


ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ٤٦ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.
 


PM:08:49:21/04/2020