وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیاندنی ٥٧ی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆش هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بەمەش چوار رۆژە هیچ تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٥٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٣٤٧) هاووڵاتی بوون ، لەئێستادا تەنها (١٥٠٤) هاووڵاتی لە لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (٤٤٠) لە هەولێر، (١٧٦) لە سلێمانی، (٨٥٩) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٨٤٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (٢٢) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٣٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٣١) هەولێر، (٢٨٩) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (١١) هەلەبجە، (٥١) لە سۆران.
دەرەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارنەکرا
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٣٧) تووشبووە، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٩٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە (٤١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دا ماون.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢١ی نیسانی