ئەندامێک ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێم لە قەیرانی کۆرۆنا نزیکەی ٨ ملیار دینار قازانجی کردووە.
ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا ئەو ژمارانە رووندەکاتەوەو دەڵێت " بیانوی کۆرۆنا بۆ حکومەتی ھەرێم لە دابەشنەکردنی مووچە بنەمای ڕاستی نییە، لەلایەکەوە کۆمەکی سەرمایەداران بۆسەر حسابە بانکیەکەی ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە (٢١ ملیار دینار)ە، ئەو بڕەی کەلەبەغداوە ھاتووە ( ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار)، تەنھا ئەم دوو ژمارەیە نزیکەی ( ٢٥ ملیار دینار) دەکات، جگە لەھاوکاریەکانی دیکەی who و سەرمایەداران بە خواردن و کەلوپەلی پزیشکی".
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت" تا ئێستا کۆی خەرجیەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەرجەم سێکتەرەکانیەوە زیاتر لە ( ١٧ ملیار دینار)ە، ئەوەی دەمێنێتەوە ( ٨ ملیار دینار) ە بەکاش لە دەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەو دوای ھەموو خەرجیەکان بۆی ماوەتەوە، ئەوەش قازانجی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
لە کۆتاییدا رێکەوت زەکی دەڵێت ' لەبەرئەوە لەڕیزکردنی پاساوەکان بۆ دابەشنەکردنی مووچە تکایە کۆرۆنای لێدەرکەن".