بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق داوای بڕینی پارەی هەرێم دەکات

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای ڕاگرتنی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق دەكات، بەهۆی ئەوەی هەرێم رادەستی نەوتەکەی نەکردووە.


لە نوسراوێکدا كە لە میدیا عێراقییەكان بڵاویكردووەتەوە، بەفەرمی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لەوەزارەتی  دارایی كردووە  سەبارەت بەوبڕە پارەیەی دەدرێت بەمووچەی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2020 وە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ڕابگرێت".


هەروەها ئەو بەرپرسە داواش دەکات ئەو بڕە پارەیەی خەرجیش كراوە لەماوەی رابردوودا بەپێچەوانەی یاساوەیەو، دەبێت بگێڕێتەوە.


ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو هۆكارە دەڵێت" لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە وەزارەتەكەتان (وەزارەتی دارایی) خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ڕابگرێت و، ئەوبڕە پارەیەی خەرجیش كراوە بەپێچەوانەی یاساوە، دەبێت بگێڕێتەوە".


پێشبینی دەكرێت سبەی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەو پرسە.




PM:11:41:21/04/2020