لە قامشلۆ شەڕی لەنێوان هێزەکانی رژێم‌و ئاسایشی خۆسەر روو دەدات

هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە شاری قامشلۆ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی سەر بەڕێبوەری خۆسەر لە ناوخۆی شارەکە، شەڕیکی قورس لەو شارە کوردەی روویدا.

 

میدیاکانی رۆژئاوا، بڵاویانکردەوە، لەشاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی شارەکە، لە نێوان هەر دوولا دا شەڕ ڕوویدا.

 

بەپێی زانیاریەکان، شەڕەکە بە هۆی هەوڵی هێزەکانی ڕژێمی سوریاوە بووە، کە ویستبوویان بچنە ناوچەی مەقاسم لە گەڕەکی هەڵکۆ.

 

هێشتا لەبارەی زیانەکانی پێکدادانەکەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.



AM:12:02:22/04/2020