وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری لە جۆرێکی کوشندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات



وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لە گەیشتنی جۆرێکی كوشندەی ڤایرۆسی كۆرۆنا کە بێتە عێراقەوە.


 جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند"'مەترسیەکەی گەورە هەیە لەوەی جۆرە كوشندەكەی كۆرۆنا لە ئەوروپاوە بگوازرێتەوە بۆ عێراق".


وەزیری تەندروستی عێراق دەشڵیت " مەترسی ئەوە هەیە ئەو جۆرەی كۆرۆنایە لە رێگەی عێراقییەكانی دەرەوەوە بگوازرێتەوە و هۆشداری دەدات  لە کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان گەیشتنی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە بە عێراق".


جەعفەر عەلاوی باس لەوەش دەکات بەمەبەستی هاوردەكردنی پێداویستی هەندێك دەروازەی سنووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكرێنەوە، بەڵام ئەگەر سەرلەنوێ ژمارەی تووششبووان زیادیكردەوە، ئەوا بڕیاری دیكە دەدرێت تا ئەو ئاستەی كە قەدەغەكردنی هاتووچۆش هەڵنەگیرێت.
 


AM:09:03:22/04/2020