ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی‌و یەکێتی ئەنجام دەدرێت

هەرچەندە شەوی رابردوو هەندێک کێشە لەسەر شوێنی کۆبوونەوەو ئاستی هەردوو وەفدی هەردوو حیزبەکە دروستبوو، بەڵام ئەو کێشانە تێپەڕێندراو بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانیان و دوایین پێشھاتەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.

ماڵپەڕی كوردستان24 ی سەربە پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانیان و دواین گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی ناوخۆ و ناوچەكە دەكەن.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە تایبەتی بۆ هێورکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەردوولا دەبێت کە بەهۆی کێشەی زینی وەرتێ لەنێوان رانیەو قەڵادزەدا هاتۆتە ئاراوە.

 


AM:09:35:22/04/2020