یانەکانی ئیتاڵیا رێکەوتن


یانەکانی خولی ئیتاڵیا رێکەوتن یارییەکانی ئەم وەرزە بە هەرشێوەیەک بێت تەواو بکەن، ئەمەش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ رابیتەی خولەکە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، ٢٠ یانەی بەشدار لە خولی ئیتاڵیا ئامادەییان بۆ تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە نیشانداوە، بەڵام ئەوان مسۆگەرکردنی تەندرووستی و سەلامەتی یاریزانەکان و کارمەندانیان ویستووەو داوایان کردووە  پارێزراو بن.
هەروەها داوایان کردووە لەسەر داوای حکومەت و وەزارەتی تەندروستی خولەکە بە بێ هاندەر دەستپێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا کاتێکی رەسمی بۆ ئەنجامدانەوەی خولەکە دیاری نەکراوە.
لە ئیتاڵیا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەوهۆیەوە خەڵکێکی زۆر گیانی لە دەستداوەو تا ئێستا ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە کۆتایی نەهاتووە.
لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لە پلەی یەکەم دەبینرێت ویانەی لازیۆ دووەمەو ئینتەرمیلان سێیەمە.
 


PM:03:05:22/04/2020