چەند رێکخراوێکی رۆژنامەنووسی کوردی و عێراقی داوای ئازادکردنی ھێمن مامەند دەکەن

لە بەیاننامەیەکدا چەند رێکخراوێکی رۆژنامەنووسی کوردی و عێراقی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن رێز لە یاسای رۆژنامەگەری بگرێت و ئەو مادە یاساییە بگۆڕدرێت كە هێمن مامەند پێی دادگایی دەكرێت، دەستبەجی بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

 

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا چەند ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەنووسی کوردی و عێراقی ئاماژەیان بەوەکردووە" هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان یاسای ژمارە (35) یاسای رۆژنامەگەری لە ساڵی 2007 وە لە پەرلەمانەوە دەچووە، بەڵام ئەم رۆژنامەنوسە بە پێی مادەی (433) لە یاسای ژمارە (111) ساڵی 1969 یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتی ئاراستە كراوە".

 

دەشڵێن" ئێمە ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە دەسگیركردن و مانەوەی هێمن مامەند ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە زیندان رەتدەكەینەوە، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین رێز لە یاسای رۆژنامەگەری بگرێت و دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت".

 

بەیاننامەی هاوبەش:

هیمن مامەند ئازاد بكەن

ئێمە ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە دەسگیركردن و مانەوەی هێمن مامەند ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە زیندان رەتدەكەینەوە، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین رێز لە یاسای رۆژنامەگەری بگرێت و دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

هێمن مامەند رۆژی ٢٤ی ئازار، لەسەر نووسینێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە بارەی دواكەوتنی مووچەو رێوشوێنەكانی كەرەنتینەوە، دەستبەسەركرا، دوای ١٠ رۆژ لە٥ی نیسان بە كەفالەت ئازاد كرا.

پاش ئازادكردنی بە كەفالەت بە هۆی لێدوانەكانی بۆ كەناڵی NRT، شەو ٦ی نیسان جارێكی تر هێزێكی پۆلیسی هەولێر دەچنەوە سەر ماڵەكەی و دەستگیری دەكەنەوە.

هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان یاسای ژمارە (35) یاسای رۆژنامەگەری لە ساڵی 2007 وە لە پەرلەمانەوە دەچووە، بەڵام ئەم رۆژنامەنوسە بە پێی مادەی (433) لە یاسای ژمارە (111) ساڵی 1969 یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتی ئاراستە كراوە.
  
رۆژی 22ی نیسان كە یادی رۆژنامەگەری كوردی بوو لە هەرێمی كوردستان، ماوەی مانەوەی لە بەندیخانە درێژكرایەوە.

هێمن لەكاتی ئازادكردنی رایگەیاند" هەر جارەی دەستگیردەكرێم دكتۆرایەك لە ئازادی بەدیدێنم" 
ئەمە پێنجەمین جارە هێمن مامەند لەسەر بەشداری لە خۆپیشاندن و دەربڕینی بیروڕای خۆی دەربارەی بارودۆخی گشتی دەستبەسەر دەكرێت.

ئێمە ئەو رێكخراوانەی كە لە خوارەوە ناومان هاتووە نارەزایی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر دەستگیركردن و مانەوەی هێمن مامەند ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە زیندان.
داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین رێز لە یاسای رۆژنامەگەری بگرێت و ئەو مادە یاساییە بگۆڕدرێت كە هێمن مامەند پێی دادگایی دەكرێت، دەستبەجی بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

• سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان METRO 
• روانگەی ئازادی رۆژنامەنوسی  JFO
• سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسان لە عێراق  NUJI
• كۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسی لە عێراق PFDA
• روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ IOHR 
• خانەی راگەیاندنی عێراقی IMH



PM:12:48:23/04/2020