زەریف: سوپای ئەمەریکا لەکەنداو شەڕمان پێدەفرۆشێت
سوپای پاسداران: لێیان بدەن

ئێران بەتوندی وەڵامی هەڕەشەکانی سووپای پاسداران دەداتەوەو، جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت" ئەمەریکا شەڕمان پێدەفرۆشێت"، هەرچی سوپای پاسدارانە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە "ئەگەر ئەمەریکا هێرشی کردە سەرتان، لێیان بدەن".

لە لێدوانێکدا کە چەند ساتێکی کەم پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، بوونی هێزەکانی ئەمەریکای لە کەنداو مەحکوم کردو وتیشی" ئەو هێزانەی ئەمەریکا شەڕ بەکەشتیوانەکانی کەناری خواری وڵاتمان دەگێڕێت".

ئەوە لە کاتێکدا سوپای پاسداران لە لێدوانێکی توندا فەرمانی دەرکرد بۆ هێزەکانیان ئەگەر رووبەرووی هێرشبوونەوە، " لێیان بدەن ".

دوێنێ ترامپ هەڕەشەی ئەوەی کرد کە هێرشبکەنە سەر هەر هێزێکی ئێرانی کە لەکەنداو هەڕەشە لە کەشتییە سەربازیەکانیان بکات.

 


PM:01:12:23/04/2020